پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنهی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژههڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد
پێش 3 هەفتە
سەدیق دەروێشی
🔶دەوڵەتی نوێی وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ، هەڵگری ستراتیژیی سەرچاوەگرتوو لە ترامپیزمی نئوپراگماتیزمە!. ئەو ڕەوتە یان ڕێکارە چەند ڕەهەندییە، ئیدئۆلۆژی بە پێوەر یان ڕێگر دانانێ و بۆ قازانج وەرگرتن و بەدەستهێنانی زۆرترین قان ، ئامادەیە لە گەڵ دیکتاتۆر و فاناتیست و تۆتالیتێر و فاشیست و راسیست و... ڕێککەوتن بکا و بەرەوە پێشەوە هەنگاو بنێ. نئوترامپیزمی نئۆڕێئاڵیست دەیەوێ ئەمریکا لە ڕووی سیاسی و ئابووری و چەکدارییەوە سەرکردایەتی جیهان بکا ، بۆیە، بە هەستیارییەکی زۆرەوە لە حاست ناوچە ژێئۆئابووری و ژێئۆستراتیژییەکان گوێ زەویدا کاردانەوە پێشان دەدا و دەیەوێ مەترسییەکان و لەمپەر و ئالنگارییەکانی بەردەم پێکانی ئامانجەکانی هەڵگرێ. 🔷 ناوچەی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست لە ڕووی ژێئۆ ئابووری و ژێئۆستراتیژییەوە گرینگە و ، ئەگەر زلهێزێکی نێودەوڵەتی بتوانێ دەست بەسەر ئەو ناوچەیە یان ئەو چەشنە ناوچانە دا بگرێ و باڵادەستی و هێژمۆنیی خۆی بپارێزێ، دەتوانێ سەرکردایەتی جیهان بکا. باڵادەستیش پێویستی بە ڕەواندنەوە و دەرپەڕاندنی ئالنگاری و گەف و هەڕەشەکانی هەنووکەیی و پەنگراوەکان هەیە. 🔶 دەوڵەتی داگیرکەری ئۆلیی ئێران وەک زۆڵێکی سیاسی ناوچە، بووتە ماکەی تیرۆریزم و داڵدەدەری گرووپە تیرۆریستییەکان و جگەلە تێکدانی ئارامی و ئاسوودەیی و ئەولەهیی ناوچە ، بووەتە گەورەترین مەترسی و خەسار بۆ سەر بەڕژەوەندییەکانی زلهێزە ئابوورییەکانی جیهان و بەتایبەتی بۆ ئامریکا و هەڤالبەندەکانی. دەرکەوتنی دەوڵەتی کۆلۆنیالیستیی ئێران بەو شێوەیە، بەشێکی هەرە زۆری دەگەڕێتەوە بۆ هەڵکردنی نابەجێ و نالۆژیکانە و ناشێلگیرانەی زلهێزە جیهانییەکان لە گەڵی. ئێستاکە مەترسییەکانی ئێران بەرۆکی زلهێزەکان و یەک لەوان ئەمریکای گرتووە و، یان دەبێ ناوچەی بۆ چۆل بکەن و یان لێبڕاوانە بەرەنگاری ببنەوە. 🔷 وێدەچێ ترامپ بۆ هەڵگرتنی یەکەم هەنگاوی ستراتیژی نئۆترامپیزم ، دەیەوێ لێبڕاوانە و شێڵگیرانە بەرەنگاری زۆڵایەتیی سیاسیی دەوڵەتی ئۆلیی ئێران ببێتەوە و بە چۆکیدا بێنێ؛ بۆ ئەو مەبەستە دووبژاردەی لە بەردەم ڕایەداران و بڕیاردەرانی دەوڵەتی ئۆلیی داگیرکەری ئێران داناوە : وتووێژی ڕاستەو خۆ یان بۆمبارانکردنی شوێنە مەبەستەکان. مەبەستی سەرەکیش ، بە چووکداهێنانی بێ مەرجی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانی دەسکرد و بنبڕکردنی مەترسی و گەفەکانییەتی. 🔶 ستراتیژیی نئۆترامپیزم بۆ سڕینەوەی زۆڵایەتیی سیاسیی و مەترسییە هەنووکیی و پەنگراوەکانی دەوڵەتی ئێران : ١- ڕاگرتنی تەواوەتیی بەرنامەی ناوەکیی ئێران. ٢- وازهێنانی دەوڵەتی ئێران لە پێشخستن و پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکییەکانی و بەتایبەتی مووشەکی دوورهاوێژی پێشکەوتوو. ٣- وازهێنانی دەوڵەتی ئێران لە پششتیوانی و داڵدەدانی هێزە بریکار( پروکسی)یەکانی لە ناوچەدا. واتە، سڕینەوەی مەترسییە زۆروزەوەندەکانی زۆڵە سیاسییەکەی ناوچە و گەڕادنەوە و پاشەکشە پێکردن بە دەوڵەتی ئێران و قەتیس کردنی بە کار و باری ناوخۆی وڵاتی دەسکردی خۆی ؛ واتە پاشگەزبوونەوە و وازهێنان لە درێژەدان بە ستراتیژیی "هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران". ئەمەش واتای خۆبەدەستەوە دان و ملشۆڕ بوونی بێ ئەملا و ئەولای ڕێژیمی کۆلۆنیالیستیی ئێران لێکدەردێتەوە و بە ڕەنج بە خەسارێک کە لێکەوتەی زۆر نیگەتیڤی بۆ ڕێژیم لێدەکەوێتەوە ، بە ئەژماردێ. 🔷 لێکەوتەکانی ملشۆڕ بوون و بە چۆکدا هاتنی ئێران بۆ دەوڵەتی فاناتیستە ئۆلییەکە: ١- دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە زلهێزیی ناوچەیی دادەکەوێ و کاراکتەریی سیاسی لە ئاستی ناوچەدا دادەبەزێ و ڕەوتی داکشانی چەندە ڕەهەندیی بە خێرایی دەستپێدەکا. ٢- تاقانە دەلاقەی دڵنیایی بەرگری چەکداریی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانی دەسکرد، پێشکەوتنە مووشەکی و پەهپادییەکانی بووە. ئەگەر مووشەکە بەرگری و هێرشبەرەکانی لە نێوببرێن و توانای پێشخستنیان لێ بسەندرێتەوە، هێزی چەکداریی بێ باوەڕی دەوڵەتی فاناتیستی ئێران زۆر لاواز دەبێ و توانای هێرشبەری و بەرگریی دادەبەزێ. ئەوەش ، ڕێژیمە ئۆلییەکە تووشی ئالنگاریی ئەولەهیی زۆروزەوەنده دەکا. ٣- پێکهێنان و بنیاتنانی هێزە بریکار(پروکسی)یەکان له وڵاتە ئیسلامییەکانی ناوچەدا ، یەکێک لە کۆلەکە سەرەکییەکانی جێکەوتنی ئامانجەکانی ستراتیژیی " هەناردە کردنی شۆڕشی ئیسلامی " بووە بۆ دەوڵەتی فێندەمێنتالیستیی ئۆلیی ئێران. نەمان و لە نێو چوونی بریکارەکانی ڕێژیمی ئێران ، دەبیتە هۆی کورتکردنی دەستی ئێران لە هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەدا و نەمانی باندۆریی سیاسیی لەو وەڵاتانەی بریکارەکانی هێزێکی شوێندانەر بوون. لە لایەکی دیکەوە دەبێتە ڕەنج بەخەسارێک بۆ تێچووی گیانی ڕاوێژکاران و فەرماندەکانی سوپای تیرۆریستیی پاسداران و سیاسەتی دەرەکیی و ئابووریی داتەپیوی ئێران. 🔶لە نێوە دا، دەوڵەتی داماوی تۆتالیتێری ئێرانی دەسکرد لە بە دەم دوو ئاپشن دایە، ڕێککەوتن یان بەریەککەوتن. دەم و چاخی بڕیارێکی چەتوون و لە نێو دوو بژاردەی چەتوون دایە. چونکە لە هەڵبژاردنی هەرکام لە دوو ببژاردەکە دا ، تەنیا خۆی تووشی خەسارێکی بێ گەڕانەوە دەبێ و چەند هەنگاوێک لە نەمام نزیک دەبێتەوە و دواجار دەکەوێتە ناوزبڵدانی مێژوویەوە. 🔷 هەنووکە لە چاخێکی هەستیاری ناوچەداین ؛ ئاڵوگۆڕەکان بە خێرایی دەستپێدەکەن و گۆڕانکارییە ژئۆپۆلیتیکییەکان دیزانێکی نوێ دەبەخشنە خەریتەی ناوچە. لەو نێوەدا کورد و هێزە کوردییەکان و ئێلیتی سیاسیی کوردیش لە بەردەم دوو بژاڕدەدان: ١- یەکگرتن و یەکرێزی و هاودەنگی و هاوگوتاری و دواجار ، سەرکەوتن و سەربەستیی کورد و سەربەخۆیی کوردستان وەک پاداشتی ئەو یەکگرتنە. ٢- لێکترازان و نایەکگرتوویی و ئێرەیی بە یەکتربردن و تاوانبارکردنی یەکتر و دوژمنایەتی یەکتر کردن و لە ئاکامدا ئیزۆلە بوونی کورد و پرسی نەتەوەیی و نیشتمانی و پارچەبوونی سێ بارەی خاکی کوردستان. سەردەمی بڕیارێکی گرینگ و بەرپرسانەیە بۆ هێز و لایەنە کوردستانییەکان و ، ئەگەر ئەرکی خۆیان بەجێ نەگەیەینن ، لە حاست مێژوودا بەرپرسیار دەبن و دەبێ وەڵامدەر بن!
بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان
پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان
ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK
تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد