دواین هەواڵ

2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 ​ بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ​ ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد

بابەت

بونیاتنانەوە و نۆژەنکردنەوەی پێوەندییە ناوخۆییەکانی کورد

5 رۆژ پێش ئێستا

 

سدیق دەروێشی

  🔷 دیرۆکمان پڕە لە ناکۆکی و ناتەبایی و لێکدابڕان و شەڕ و براکوژی و پرش و بڵاوی و پارچە بوون و ، لە قیسچوون و فەتانی دەرفەت و دەرەتانە زێڕینەکان. هۆکاری بنەڕەتی و بنگەهیی ئەو دۆخە خۆڵقاوە ، دەگەڕێتەوە بۆ پێوەندییە نیگەتیڤە نێوخۆییەکانی  هێز و لایەنە جۆراوجۆرە دەستڕۆیشتووەکانی کورد و کوردستانی. ئەمەش خۆی ، ئاکامی بیرتەسکی و بەڕژەوەندیخوازی و بەرهەمی ئاوەزی کەرەسەیی نالۆژیکی کورتبینی لایەنە پێکناکۆکەکان و خۆ بە گەورە و ڕەوا و ڕەها و ڕاستینە و زانین و ون بوونی تولێڕانس بووە. پێویستە کورد خۆی لەو زەلکاوە ڕزگار بکا و وەخۆکەوێ و چارەی پێوەندییە ناکۆکە نێوخۆییەکەی بکا.

   🔶  بەلەبەر چاوگرتنی دۆخی هەنۆکەیی ناوچەی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و گۆڕانکارییە سیاسی و ژئۆپۆلیتیکییەکان ، پێداچوونەوە و تەکووزکردنی  پێوەندییە ناوخۆییەکانی کورد و هێزە سیاسییەکانی کوردستانی بە مەبەستی هاودەنگ کردن و هاودەست

کردنی وێژمانی نەتەوەیی و کوردستانی، پێویستییەکی ژیوارییە بۆ بزاڤی ڕزگاریخوازی و شوناسخوازیی کورد و ڕزگار بوونی لە بن نیری داگیرکەریی کۆلۆنیالیزمی سێ سەری عەربی و تورکی و پارسیدا.

  🔷یەکخستن و ڕێککردنی نێوماڵی کورد ، دەرئەنجام و لێکەوتەی  پێوەندییەکی تەندرووستی نێوان هێزە سیاسییە کوردی و کوردستانییەکانە و دەبێتە هۆکارێک بۆ بەهێز دەرکەوەتنی کورد لە هەمبەر گۆڕانکارییەکان و سەرخستنی دۆزی ڕەوای کورد و دواجار ، سەربەخۆیی و ڕزگاریی یەجگارەکی لێدەکەوێتەوە. پەرتەوازەیی و لێکدابڕان و ناکۆکی و کێشمەکشمە سیاسییەکانی نابەجێی نێوان هێزە سیاسییەکان، کەڵکاژوو کردنی دەرفەتەکان و هیوابڕاوی و پاشکۆیی و پارچەبوونی خاک و نیشتمان و زێدەکەمانی لێکەوتووتەوە و دیسانەوە  لێدەکەوێتەوە.

🔶کۆکەرەوە و کوردیناتۆری هێزە سیاسییە کوردی و کوردستانییەکان ، خاڵە هاوبەشە نیشتمانییەکانن:

١- ئاخێزگەی سیاسی و هزریی بەشی هەرەزۆری هێزە

سیاسییەکانی کورد ، ناسیونالیزمی کوردیی هەڵقوڵاوی نێو کۆمەڵگای  کوردستانە.( یەکبوونی ئاخیزگەی هزری).

٢- هیزە ناسیونالیستە کوردستانییەکان بەرهەمی بزاڤی دەیانساڵەی خەباتی نەتەوەیی و سەدان ساڵەی شوناسخوازیی نەتەوەی کوردن ؛ ئەو خەباتە ، لە درێژایی مێژوودا بێچم و فۆرمی جۆراوجۆری گرتووە و بە پێی ڕەوتی زەمانە ، گەشەی کردووە و پەل و پۆی هاویشتووە و قوناخی جیا جیای بڕیوە.( یەکبوونی مێژووی خەباتی نەتەوەیی و شوناسخوازی).

٣- ڕزگاریی نیشتمان و ئاوا کردنی سەروەریی نەتەوەیی و نیشتمانی ، ئامانجی بەرزی هەموو هێزە سیاسییە ناسیونالیستە کوردییەکانە( یەکبوون و هاوبەشی لە ئامانجی بەرزی سیاسیدا)

٤- هێزە سیاسییەکان لە تاکی خاوەن ئاوەزی کوردانەی نەتەوەی کورد پێکهاتوون و شوناس و حەز و خولیا و ئاواتە گشتییەکانمان لە یەکتر جیاواز نین و ئەلەمێنتە کولتوورییەکانمان و  بیرکردنەوەکانمان و هەست و نەستمان ، ڕەچەڵەک و ڕەگەزمان و ستراکچێری

فیزیکاڵمان و... وەک یەکە، هەموومان شانازیی بە شوناسی کوردانەی خۆمان دەکەین .         
( هابەشی و یەکبوونی شوناس و ئاواتەکانمان)

٥- هەبوونی هەموومان گرێدراوە بە هەبوونی خاک و نیشتمان و زێد و زایینگەمانەوە. نیشتمانمان ، بوونمانە و بە بێ نیشتمان،  بوونمان واتای ڕاستینەی خۆی لە دەست دەدا و دەبینە ئەویترێکی زڕ و بێ نێوەڕۆک و بەتاڵ لە بەها مرۆڤییەکان و ئەویترێکی ئاسیمیلەکراوی نامۆ لە گەڵ خۆی...( هاونیشتمانی بوونی هاوبەشمان)

٦- یەک ئاڵامان هەیە و یەک هۆنراوەی نەتەوەییمان هەیە و درووشم و نێوەرۆکی ستراتیژیی نیشتمانی و نەتەوەییەکانمان وەک یەک یان نزیکن لە یەکتر ...واتە جیهانبینمان و تێڕوانینمان و تێفکرینەکانی کوردانەمان لە حاست نەتەوە و نیشتمانماندا زۆر لێک دوور و جیاواز نین ( هابەشی و یەک بوونی وێژمانی نەتەوەیی ).

٧- ئەو هەڕەشە و گەف و ئالنگارییە ئەولەهییانەی ڕوو بەڕوومان دەبنەوە ،  ئەو دەرفەتانەی بۆمان دەڕەخسێن ، بۆ هەموومان وەک یەکە و باندۆرێکی وەک و بە بێ

جیاوازی نێوان هێزە سیاسییەکانی کوردی ، لە سەر هەموومان دادەنێ.( باندۆری هاوبەشی گۆڕانکارییەکان لە سەرمان )

٨- لە هەمووی گرینگتر ، دوژمنگەلێکی هابەشمان هەیە و دوژمنەکانمان لە حاست پرس و دۆزی کورد یەکگرتوون و خاوەن یەک ستراتیژین بە دژمانەوە.(دوژمنی هاوبەش).

  🔶  بەگشتی ، ئەگەر بمانەوێ باسی خاڵە هاوبەشەکانی نێوان هێزە ناسیونالیستە کوردییەکان بکەین ، دەبێ زۆرتر بدوێین و ڕاوەستەی زۆرتری لە سەر بکەین. ئەوەی مەبەستمانە ، پێشان دانی خاڵە وێکچوو و هاوبەشەکانی نێوان هێزە سیاسییە ناسیونالیستییە کرودییەکانە و؛ دەتوانرێ لە سەر  بنەمای ئەو هاوبەشییە، پێوەندییە نێوخۆییەکانی نێو ماڵی کورد بە دیزانێکی نوێ و بە فۆرمێکی سەردەمیانە بڕازندرێتەوە و ئاوا بکرێتەوە.

  🔷لایەنە ئەرێنییەکانی بونیات نانەوە و نۆژەنکردنەوەی پێوەندییە نێوخۆییەکەی  نێو ماڵی کورد:


١- سەرکەوتن و ئەولەوییەتی ئاوەزمەندی نەتەوەیی و نیشتمانی ( ئامانج) بە سەر ئاوەزمەندیی کەرەسەیی حیزبایەتی و  گواستنەوەی سۆز و ئۆگریی ڕەها لە حیزبەوە بۆ نیشتمان.( حیزب کەرەسەیەکە بۆ گەییشتن بە ئامانج ، نەتەوە و نیشتمان  و مرۆڤی کورد ئامانجن)

٢- دوورکەوتنەوەی تاکی کورد لە دەمارگرژیی و بیرتەسکی و ناکۆکی و لێکدابڕان و دواجار دوژمنایەتی و براکوژی.

٣- هاوسۆزی و هاودەنگی و هاوپێوەندیی کۆمەڵگای پارچەکراوی کورد و یەکبوونی شەقامی کوردی لە نێو خۆی وەڵاتی پارچەکراومان و لە دیاسپۆرا.

٤- هاوگوتاری و هاووێژمانی و یەکگرتوویی نەتەوەیی و نیشتمانی و دوور کەوتنەوە لە  خۆ و نیشتمان بە ئێرانی و تورکی و عێراقی و سوری زانین . ئەوەش واتە ، سڕینەوەی دوا ئاسەوارەکانی ئاسیمیلاسیۆنی کۆلۆنیالیزمی داگیرکەری  پارسەکی و تورکی و عەرەبیی قەومە کۆچەرەکان.

٥- ئاوابوونی کۆنگرەیەکی ڕاستینە و گشتگیر و فرە لایەنی نەتەوەیی و نیشتمانی لە هێز و لایەنە سیاسی و جۆراوجۆرەکانی نێو کۆمەڵگای کوردستان.

٦- چیبوونی دیپلوماسییەکی یەکگرتووی نەتەوەیی و نیشتمانی و دوور کەوتەنەوە لە دیپلوماسیی تاک و جیا جیا و پەرتەوازەی حیزبی.

٧- بە هێز بوونی دیپلوماسیی نەتەوەیی و نیشتمانی کورد و بە دەستهێنانی دەسکەوتی سیاسی و ، چوونە سەری پرستیژی سیاسیی نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتیی کورد.

٨- یەکگرتوویی و یەکبوون و ڕوون و ڕەوان بوونی داخوازییە سیاسییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی  کورد  بۆ ڕای گشتیی نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتی و ڕاکێشانی پشتیوانیی نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتی بۆ لای دۆزی ڕەوای کورد و داخوازەکانی.


  🔶با یەکگرتوویی کورد و بونیاتنانەوەی پێوەندییە نێوخۆییە یەکگرتووەکەی ، لە خەیاڵەوە بگوازینەوە بۆ

ڕاستینەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی و بۆ واقیع و بە دامەزراویی بکەین ، دەبێ تێبەگەین مان و هەبوون و ژیانمان و داهاتوومان بەندە بە یەکگرتوویی و یەکێتی و هاودەنگیمانەوە ، پەرتەوازەیی و ناکۆکی و دابڕانەکان زەربەی قورستر لە پەیکەری نیشتمان و نەتەوەی کورد دەدا و دواجار ، دۆڕان و پارچەبوون و ون بوون لە مێژوودا ئاکامە نگریسەکەیەتی.

سەرەوە