دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

دیدار

دیدار و کۆبوونەوەی نێوان PAK و HAK_PAR

05/01/2022

دیدار و کۆبوونەوەی نێوان PAK  و HAK_PAR

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 5/1/2022 به‌ڕێز حسێن یه‌زدانپه‌نا سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستان، به‌ ئاماده‌ بوونی خەلیل نادری وتەبێژ و ژماره‌یه‌ك بەرپرسانی PAK، پێشوازیی كرد له‌ به‌ڕێز: “لەتیف ئەپۆزدەمیر” سه‌رۆكی گشتیی پارتی ماف و ئازادییه‌كان( HAK_PAR) و شاندێك لە ئەندامانی سەرکردایەتیی هاکپار .
ئامانج لە پێکهاتنی ئەم دیدار و کۆبوونەوەیە به‌هێز كردنی پێوه‌ندییه‌كانی هاکپار و  پارتی ئازادیی كوردستان  و ئاڵووگۆڕی بیروڕا له‌ سه‌ر دۆخ و هه‌لومه‌رجی باكوور و  رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو.
به‌ڕێز لەتیف  ئەپۆزدەمیر، له‌ وته‌كانیدا، باسیان کرد لە هه‌لوومه‌رجی سیاسیی باكووری كوردستان و تركیا  و گرنگیی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە و رۆڵی کورد تیایدا؛ ئامانج و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستیان له‌سەر یەکگرتوویی کورد و بەشدارییکردنیان بەهەڵوێستی نەتەواییانەوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە روون کردەوە.
پاشان سه‌رۆكی PAK  لە وتەکانی‌دا ئاماژەی کرد بە گرنگیی پێوەندیی نێوان پارچەکانی کوردستان و پێی لەسەر ئەو راستییە داگرتەوە کە کوردستان یەک وڵاتە و کورد یەک نەتەوەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە داگیر و دابەش کراوە؛ و تەنیا سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستانە دەتوانێ ماف و ئازادییەکانی نەتەوەی کورد وەدیبێنێت.
لەدرێژەی وتەکانیدا ئاماژەی دا بە ڕۆڵی نەتەوەی فارس بەوانەی کە لە دەسەڵاتدان و ئەوانەش کەوا ئۆپۆزسیۆنن  کە چۆن هاوڕا و تەبان لەسەر سەرکوتکردنی خەباتی نەتەوەی کورد و چۆن پاڵپشتیی لە گرتن و کوشتنی رۆڵەکانی کورد دەکەن.
هەروەها لە درێژەی وتەکەیاندا ئاماژەیان بەوەدا سیاسه‌تی دروست  و نه‌ته‌وه‌یی ئەوەیە كه‌ هێزه‌ كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ جیاتی هیوا هه‌ڵچنین له‌ سه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و حه‌ولدان بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه كه‌ ده‌بنه‌ حوكمڕانانی داهاتووی ئێران، به‌ره‌یه‌كی كوردستانی  له‌ سه‌ر بنه‌مای وه‌ده‌سهێنانی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له‌ ڕێگای رێفراندۆمه‌وه‌، پێكبێنن و لەشکری خۆیان یەکبخەن. 

لەکۆتایی‌دا  لەسەر  پێوەندی زیاتر و هاوکاریی نێوان هەردوولا   جەختکرایەوە و شاندی میوان به‌ رێز و حورمه‌ته‌وه‌  به‌ڕێكران.

پارتی ئازادیی كوردستانPAK
كۆمیته‌ی  راگه‌یاندن
١٥ بەفرانباری ٢٧٢١
٥ ژانیوەری ٢٠٢٢

سەرەوە