دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

کوردستانی

زارا محەممەدی بۆ وەرگرتنی حوکمەکەی چووە بەردەم دادگای سنە و خۆی رادەست کرد

08/01/2022


ئەمڕۆ شەممە ٨/١/٢٠٢٢ زارا محەممەدی بۆ وەرگرتنی ئەو حوکمەی کە بەسەریدا سەپاوە چووە بەردەم دادگای سنە و خۆی رادەستی دادگا کرد.
زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی ڤەژین کە بە تاوانی کورد بوون و وتنەوەی وانەی کوردی حوکمی پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپابوو، دوای گرتنەبەری گشت رێکارە یاساییەکان و تانەدان لەو حوکمە و رەتکردنەوەی داواکەی لە لایەن بەرپرسی گشتیی دادگوستەریی پارێزگای سنە و ناردنی حوکمەکەی بۆ بەشی جێبەجێکردنی حوکمەکان، سەرەنجام ئەمڕۆ خۆی رادەستی دادگای ئەو شارە.
کۆمەڵێک لە چالاکوانانی کورد و بنەماڵە و هاوڕێیانی زارا بۆ ماڵاوایی کردن لێی لەبەردەم دادگا کۆببوونەوە.
زارا لە بەشێک لە قسەکانی‌دا وتی : "بەقەد هەموو ئەو چرکانەی کە لە بەندیخانە دەبم قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە..."
دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان بۆ سڕینەوەی کورد و کوردستان و زمانی کوردی ئەوەی لەتوانایان بێ خستوویانەتەگەڕ و ئەوەی پێیان کرابێ بەرانبەر بە رۆڵەکانی ئەم نیشتمانە کردوویانە و دەیکەن.
تاکە چارەسەر و رێگای رزگاریی ئەم نەتەوەیە دەرچوون لەژێردەستەیی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە بۆ ئەوەی کە زارا و هەزارانی وەک زارا بتوانن لە کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆدا خزمەتی زمانی کوردی بکەن و نەوەی داهاتوو بە زمانی نەتەوەییان پەروەردە بکەن.

سەرەوە