دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

دیدار

دیداری نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

25/02/2024

 

دیداری نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

ئەمڕۆ ٦ی رەشەمەی ٢٧٢٣ک، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان بە سەرپەرشتیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد و لەلایان شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانەوە بە سەرپەرشتیی بەڕێز رەزا کەعبی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە گەرمیی پێشوازییان لێ کرا.
گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سیاسیی جیهان و ناوچەکە، کوردستان بە گشتیی و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتیی، ئاڵوگۆڕ، هەڕەشە و دەرفەتەکان بەشێکی سەرەکیی دیدارەکەبوون.
لەم دیدارەدا هەردوولا وێڕای جەخت کردنەوەیان لەسەر پێویستیی هاودەنگی و پێکهێنانی چوارچێوە یان رێککەوتنێک بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنەکانی رۆژهەڵات لە دەوری یەک ، هەروەها  هاوهەڵوێستی پارتەکانی رۆژهەڵات بەرانبەر دۆخە هەنووکەییەکانی بزووتنەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان و پارتە سیاسییەکانی رۆژهەڵات لە باشووری کوردستان تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
کۆبوونەوەکە بە پێداگرتنەوە لەسەر تێکۆشان بۆ ئازادیی کوردستان و ملنەدان بە پیلانگێڕی و ھێرش و فشارەکانی دەوڵەتی داگیرکەر و  شانازیی  بە خۆڕاگریی و کۆڵنەدانی نەتەوەکەمان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان . کۆتایی هات.

پارتی ئازادیی کوردستان PAK   کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٦ی رەشەمەی ٢٧٢٣ ک
٢٥ی فێورییەی ٢٠٢٤ ز

سەرەوە