دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

بابەت

پارتی ئازادیی کوردستان و شەڕی نەرمی تاران لە گەڵی.

24/03/2024

شۆڕش حاجی

 

قسەێکی کوردەواری هەیه دەڵێ: کەسێک  ڕقی لە کەسێک بێ خەونی گولی پێوەده بینێ.
دوا بەدوایی هاتنە سەرکاری ڕژیمی  ئاخوندی له ئێران و دزینی شۆڕشی گەلانی ئێران و کوردستان لە لایەن ئەو دەسەڵاتەوە، زۆر حیزب و رێکخراو به ئیدئۆلۆژیای جیاوازه لە پێناو بەدەست هێنانی مافی گەلی کورد لە کوردستانی بن دەستی ئێراندا 
( رۆژهەڵاتی کوردستان) هاتنە مەیدان  یان جارێکی دیکە سەریان هەڵدایەوە . کەم نین ئەو شەهیده سوورخەڵاتانەی کە له پێناو ودی هاتنی ئامانجی گەلی کورد، گیانیان فیدای گەل و نیشتمان کردوە و بێگومان ئیستاش هەزارن کەس لە کوڕان و کیژانی خاوەن هەڵوێستی کوردەواری حازرن گیانیان لەو پێناوە دا بۆ وەدی هاتنی ئاواتەکانی گەلی کورد بە سەخاوەتەوە ببەخشن. 
لە ناو هەموو بیر و بۆچوون و ئامانج وهەدفی سیاسیەوە، به خودمختاری و فیدڕاڵی و .....هتد، هێزیک پێی ناوەتە ناومەیدانی شۆڕش و خەباتی نەتەوایەتیەوە کە هێزێکی  سەربەخۆیی خوازە بەناوی (پارتی ئازادیی کوردستان). به داخەوە ئەم هێزە هەر لە سەرتای دامەزرانیەوە زۆر جار لە لایەن هێزەکانی ترەوە بە شێوەێکی دوور لە کلتوری سیاسی و حیزبایەتی کەوتۆتە بەر هێرشی ناروای دوور لە ڕاستی و بوختانی بۆ هەڵبەستراو
و تەبلیغاتی ناڕەوای لە دژی کراوە و پێی دەکرێ،  کە بێگومان رژیم نەقشی سەرەکی له و پیلانانە دا هەیه و هەبووە ، به ڵام هەر وەک لەسەر دێڕەکەدا عەرزم کردن،  کە سێک ڕقی له  کەسێک بێ خەونی گولی پێوە ده بینێ، ئەو مەسەلەیە ڕاست له پارتی ئازادیی کوردستان روویداوە. کاتێک لەو هێزه نیزیک دەبیەوە و له نیزیکەوە ئاگاداری کار و ئەرکیان دەبی ئەو کات دەزانی کە به ڕاستی چەندە شۆڕشگێڕ و له گیان گوزەراوی راسته قینەی رێگای ئازادیی گە لی کوردن.
لێرە دا بە پێویستی دەزانم کە ئەو ڕاستیەش بڵێم کە هەرکەس بەنیازی خزمەتی بزووتنەوی ڕزگاریخوازی گەلی کوردە و ئامانجی سەر بەخۆیی نەتەوەکەیەتی، سەنگەر و ڕێباز و بەرنامەی ئەم پارتە، گونجاوترین  سەنگەرە و پێویستە کوڕان و کچانی کوردەواری خۆیان لە ڕیزەکانی ئەم پارتەدا رێکبخەن و بە هێزتری بکەن.
بژی کورد، سەرکەوی خەباتی سەربەخۆییخوازی کوردستان.

سەرەوە