دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

ناوچەیی

ئێران هێرش دەکاتە سەر کانادا و وڵاتانی رۆژاوایی

18/11/2021

دەوڵەتی تاران، لە وەڵامێکدا بەرانبەر بە بڕیارنامەی کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە پێشێلکردنی دیار و سیستەماتیکی مافی مرۆڤ لەژێر دەسەڵاتی ئێراندا، هێرشی توندی کردە سەر کانادا و وڵاتانی دیکەی رۆژاوایی و بە پێشلێکەری مافی مرۆڤ و هاودەستییان لەگەڵ ئیسرائیل لە سەرکوتی فەلەستینییەکان تۆمەتباری کردوون.
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، روو لە کاربەدەستانی کانادایی کە رەشنووسی ئەو بڕیارنامەیەیان داڕشتووە، گوتی: "وەڵامدەری هاودەستیتان لەگەڵ دەوڵەتی دژە مرۆڤی ئیسرائیل لە خوڵقاندنی جینایەت دژی خەڵکی فەلەستینیش ببن".
ناوبراو هاوشێوەی کاربەدەستانی دیکەی تاران، رایگەیاند کە ئەم بڕیارنامەیە دەرەنجامی گوشارە سیاسییەکان و هەڕەشە جۆراوجۆرەکانە و ئەوەی بە ناوزڕاندنی ئێران دایە قەڵەم و گوتوویەتی کە کانادا خووی بەم پڕۆژەیەوە گرتووە. 
ئەوەی جێگەی سەرنجە لە وەڵامەکەی خەتیبزادەدا ئەوەیە کە بەبێ ئەوەی وەڵامی هیچ یەک لەو بابەتە روونانەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران بداتەوە، راستەوخۆ هەڵوێستی دەوڵەتی کانادا و وڵاتانی دیکەی پشتیوانی ئەم بڕیارنامەیە مەحکوم دەکات و ئەوە بە دوور لە هەرچەشنە راستیی و لایەنی یاسایی ناودەبات.
شایانی باسە کە لە رۆژی 26 گەڵاڕیزانی ئەمساڵ، کۆمیتەی سێهەمی کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە پەسندکردنی بڕیارنامەیەک ێشێلکردنی دیار و سیستەماتیکی مافی مرۆڤ لەژێر دەسەڵاتی ئێراندا، مەحکومکرد.

سەرەوە