دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

جیهانیی

پەرلەمانی ئوروپا خەڵاتی ساخارۆڤی پێشکەشی شەهید ژینا ئەمینی کرد

12/12/2023

 



ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ کوردی، پەرلەمانی ئوروپا خەڵاتی ساخارۆڤی ساڵی ٢٠٢٣ی پێشکەشی شەهید ژینا ئەمینی کرد.
ژینا ئەمینی کچە کوردی ٢٢ ساڵەی خەڵکی سەقز کە ساڵی پار لە تاران بەهۆی کوردبوون و ژن بوونیەوە و بەبیانووی رەچاونەکردنی حیجاب لەلایان پۆلیسی رەوشتی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە کەوتەبەر پەلامار و دەسبەسەرکرا و لە ئاکامی لێدان شەهیدکرا.
شەهیدکرانی ژینا بووبە چەخماخەی راپەڕینێکی مەزن کە لە گۆڕستانی ئایچیی سەقز لەکاتی ئەسپەردەکردنی تەرمی ژینا دەستی پێکرد و هەموو رۆژهەڵاتی کوردستان و جوگرافیای نەتەوەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی ئێرانی گرتەوە و زیاتر لە سەت رۆژ درێژەی کێشا.
خەڵاتی ساخارۆڤ خەڵاتێکە کە ساڵانە لەلایان یەکێتیی ئوروپاوە دەدرێ بەو کەس و چالاکانەی کە لەپێناو مافی مرۆڤ و ئازادیی بیروڕا دەجەنگن.

سەرەوە