دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

سەرۆکایەتیی

پەیامی سەرۆکیPAK، فەرماندەی سپای میللیی کوردستان، سەبارەت بە ھێرشە درۆنییەکانی سەر ھەولێر

01/01/2024

 

 

سەبارەت بە پەرەسەندنی هێرشە درۆنییەکان و پەلاماردانی بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە

     لە پاش هێرشە هاژەکیی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بە ئامانج گرتنی بنکە و بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و سپای میللیی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٢دا؛ لە سێ مانگی ڕابردوودا دەیان هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر و، فڕۆکەخانە و بنکەکانی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی دژی داعش بە ئامانج گیراون. لە دوا هێرشی لەو جۆرەدا درەنگانی شەوی ڕابردوو بنکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج.
    گومانی تێدا نییە کە فەرماندەرانی ئەم هێرشانە، هەر ئەوانەن کە لە ٢٠٢٢دا بە پانەوە دەیان درۆن و هاژەکی بالستیان بەرەو خاکی هەرێمی کوردستان هاوێشت و پۆلێک پێشمەرگە و ژن و منداڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان شەهید کرد. بەو جیاوازییەوە کە هێرشەکانی ئێستا لە ناو خاکی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن و ئەگەر ئەوانەی هاژەک و درۆنەکانی ئەو ساڵەیان هاوێشت فەرماندەرانی سپای پاسداران بوون، ئەوانەی ئێستا بەرفەرمانانی سپای پاسدارانن کە لە گرووپەکانی حەشدی شەعبیدا ڕێکخراون و بەشێکن لە سیستەمی لەشکریی عێراق و پارە و چەکی حکوومەتیان، بۆ دابین دەکرێ.
    چاوەڕوانیی وەدەنگ هاتن و هەڵگرتنەوەی هەنگاوی بە کردەوە لە دەسەڵاتداران و حوکمڕانانی عێڕاق کە خۆیان یەکەیەکن لە هیزەکانی بەرەی مۆقاومەتی ئێرانی و بەرفەرمانی هێزی قودسی سپای پاسدارانن، تەنیا دەرفەتی باشتر دەخوڵقێنێ کە گرووپە تێروریستییەکانی حەشد، خۆیان لە پشت حکومڕانانی عێڕاقەوە حەشار بدەن.بەلام خەمساردی ئیدارەی ئەمریکا لە حاست کونترۆڵ کرانی عێراق لەلایان ئێران و لە حاند درۆن و هاژەک بارانی هەرێمی کوردستان و لە بەرانبەر گوشارەکانی تاران و بەغدا لە سەر هەرێمی کوردستان، سیاسەتەکانی کۆشکی سپی سەبارەت بە  ئێران دەخاتە ژێر پرسیار و گومانی گەورەوە!
    ئەوەندەی بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە ئێمە پێشتر لە نامەیەکی سەرئاواڵەدا،ڕوانگە و پێشنیاری خۆمان بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ تێرۆریزمی دەوڵەتیی ئێران ڕاگەیاندووە. تا ئەو جێگایەش بۆ هاوکێشەی ئێران-عێراق و گرووپە عێراقییەکانی بەرفەرمانی هێزی قودس دەگەڕێتەوە، تاران سەری هەژدیهای تێرۆریزمی جیهانییە و حکوومەتی عێراق و گرووپەکانی حەشدی شەعبی، دەست و پێی ئەو هەژدیهایەن لە عێراق. بۆیە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و بەرەی دژی تیرۆر بەگشتی، یان دەبێ ڕاستەوخۆ سەری هەژدیهای تێرۆری جیهانیی بکەنە ئامانج یان دەبێ دەست و لاقی بقرتێنن. دەنا سیاسەتی باج و بەرتیل پێدان و سازانی ئاشکرا و نهێنی لە گەڵ ئێران، جۆرێک بەشدارییە لە هەموو ئەو تاوانە تێرۆریستیی و خوێنڕشتنانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خوڵقاندوونی.
سیاسەتی ئێمە ڕوونە؛ پاڵپشتی لە هەر هەڵوێستێکی هەرێمی کوردستان بۆ بەر پەرچدانەوەی تیرۆر و پاڵپشتی لە هەر هەڵویست و هەنگاوێکی نێودەوڵەتی بۆ پانکردنەوەی سەری هەژدیهای تیرۆر یان لاق و دەست قرتاندنی لە ناوچەکەدا.
بە ئاواتی تێکشکاندنی پیلانگێڕییەکانی داگیرکەرانی کوردستان، ساڵی نوێی زایینی لە کوردستانیان پیرۆز بێت.

حسەین یەزدانپەنا

١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣ک
٣١ی دیسامبری ٢٠٢٣ز

سەرەوە