پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەستدا
08/03/2024
پەیامی سەرۆکی PAK بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژن ( بۆ پێشەوە بەرەو سەربەخۆیی کوردستان و کۆمەڵگایەکی یەکسان). بەبۆنەی گەڕانەوەی 8ی مارس رۆژی جیهانیی ژن، پیرۆزبایی لە ژنانی کوردستان لە هەموو بەشەکانی خاکی نیشتمان دەکەم. ئازارەکانی ژنانی کوردستان ھەرگیز بە ڕۆژێک بەیان ناکرێن و ھیچ ڕۆژێک بەتەنیا ناتوانێ بیرھێنەرەوە و ناسێنەری مێژووی دوانەیی ستەم و ڕاسان، ڕەنج و پەڕاوێزخران، ڕۆڵ و دامان، سرووشک و سەما، شادی و شیوەنی ژیانی ژنانی کوردستان بن. چیرۆکی بەسەرھات و ژیانی ژنی کورد لە ژێر ستەمی داگیرکەرانی کوردستاندا شایانی تەرخانکردنی ڕۆژان و بۆنەیەلی زۆرە. بەڵام داخی گرانتر ئەو کاتەیە کە بکەر یان ھۆکاری ستەم و ئازارەکانیان، خۆماڵیی بن. ئێمە لە پارتی ئازادیی کوردستان ھاوتەریب لە گەڵ خەبات بۆ ڕادانی داگیرکەر و گەیشتن بە دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستان، بەربەرەکانێ لە گەڵ هەر داب و نەریتێکی کۆمەڵایەتی و هەر هۆکارێکی یاسایی و کەلتووریی و ئابووریی کە بناخەکانی هەڵاواردنی رەگەزیی و خوڵقاندنی توندوتیژیی لە دژی ژن پێکدەهێنن و گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی مرۆڤسالار کە تێیدا پەسندکراوە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە ماف و ئازادییەکانی ژن بچەسپێنێ؛ لە گەوھەری تێکۆشانمانە. لە ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستاندا وێڕای بەربەرەکانێ لەگەڵ هەر ڕوانگەیەکی دژی ژن و ھەر ڕەفتارێک کە کەسایەتی و پێگە و مافەکانی ژن پێشێل بکا، بەردەوام دەبین لە پەروەردە و خوڵقاندنی دەرفەتی پێویست بۆ پەرەپێدان بە دەوری ژن لە هەموو ئاستەکاندا. ھاوکات لە گەڵ ئۆگریی و لێبڕاویمان بۆ وەدیھێنانی ئەو بەھا بەرزانە، ئەو ڕاستییەشمان لەبەرچاوە کە سەربەخۆیی کوردستان و گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی یەکسان و مرۆڤسالار ئەرک و مافی ھاوبەشی ژن و پیاوە و ھیچیان بە لێکترازان و لێکڕاسان و دژبەریی و شەڕی نێوانیان وەدیی نایەن. لەم بۆنەیەدا سڵاو دەنێرین بۆ دایکانی زیندوو و مردووی ڕچەشکێنی ڕێی تێکۆشان،بۆ ژنانی ڕاپەڕینەکانی سەر شەقامەکان و تەوارەکانی ڕیزەکانی پێشمەرگە، بۆ ژنانی دیلی بەندیخانەکانی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان و بۆ ژنە شەھیدەکانی مەیدانەکانی ئێعدام و گۆڕەپانەکانی نەبەرد لە گەڵ داگیرکەران. بە یەکڕیزی و یەکێتی ژنان و پیاوانی نیشتمان بۆ پێشەوە بەرەو سەربەخۆیی کوردستان و کۆمەڵگایەکی یەکسان. حسەین یەزدانپەنا ٨ی مارسی٢٠٢٤
کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران
هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد
کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران
بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند