دواین هەواڵ

2025-07-15 دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد. 2025-07-14 راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا 2025-07-12 رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا 2025-07-09 راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان 2025-06-26 ​ راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆیی‌دا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان

کوردستانی

دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.

11 کاتژمێر پێش ئێستا

دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ ی کوردی، هێزەکانی ئێرانی داگیرکەر لە بجنورد، بە مەبەستی دەسبەسەرکردنی کەژاڵ ساڵحی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ناوبراو؛ بەڵام نەیانتوانی کەژاڵ دەسبەسەر بکەن و لەبری ئەو، ئاراز ساڵحی باوکی کەژاڵیان قۆڵبەست کرد.
کەژاڵ ساڵحی، ١٤ ساڵان، خەڵکی گوندی ناوەی بجنوردی خوراسانە و لە چەند رێوڕەسمێکی کەلتووریی‌دا لە وەسف و خۆشەویستیی کوردستاندا چەند دیکلەمەیێکی خوێندەوە و خێرا بە سۆشیالمیدیا دا بڵاوبووەوە، کە بووە هۆی نیگەرانی و دڵەڕاوکێی سەرانی تاران.
دەوڵەتی هەمیشە دۆڕاو و ترسەنۆک، لەگەڵ ئەوەی هەڵیانکوتاوەتەسەر ماڵی ئەم کچە لاوە ١٤ ساڵانە و باوکیان دەسبەسەر کردووە، هەموو ئامرازەکانی پێوەندیی ئەو ماڵەیان لەگەڵ خۆیان بردووە و پێیانیان راگەیاندووە کە سبەی بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئامادەبن.
ئەو دەوڵەتە بناغە لەرزۆک و داماوەی سەت ساڵە بەفیڕۆچوونی خەرج و خوێنی خۆی دەبینێ و نەیتوانیوە لە تواندنەوەی نەتەوەی کورد و کپ کردنی دەنگی ئازادییخوازیی سەرکەوتووبێ؛ ئەوڕۆکە بە خوێندنەوەی پارچە شیعرێ لەلایان کیژۆڵەیەکی لاو، ترس و بیم دایدەگرێ و تێدەگا کۆتایی داگیرکارییەکەی نزیکە و بناغەکانی لێک هەڵدەوەشێتەوە.

سەرەوە