دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

جیهانیی

ئێران هێرشەکەی ئیسراییل بۆ سەر بەندەری لازقییە مەحکووم کرد

29/12/2021



دوێنێ سێشەممە ٢٨/١٢/٢٠٢١ میدیاکانی سووریا رایگەیاند  فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسراییل هێرشیان کردووەتە سەر بەندەری لازقییە.
بەندەری لازقییە کە گرینگترین بەندەری بازرگانیی سووریایە لە دەریای ناوەڕاست؛ لە ساڵی ٢٠١١ ەوە و پاش هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە  سووریا ئەوە دووهەمین جارە هێرش کراوەتە سەر ناوەندی سەرەکیی بارهەڵگریی ئەو وڵاتە؛ لە یەکەمین هێرش‌دا کە ئیسراییل کردییە سەر ئەم بەندەرە ناوەندە نیزامییەکانی ئێران و میلیشیاکانی حیزبوڵای لوبنانی کردبووە ئامانج.
لەم هێرشەدامیدیاکانی سووریا رایانگەیاند لەم هێرشەدا کە ئەو کانتینێرانەی بەر هێرش کەوتن و زیانیان بەرکەوت کە هەڵگری رۆنی بزوێنەر و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل و کەرەستەکانی دیکەی گواستنەوە بوون.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ لەم هێرشانەدا دوو کەس میلیشیاکانی سەر بە دەوڵەتی سووریا کوژراون  و سێی دیکەش بریندار بوون.
لەلای خۆیەوە سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم هێرشەی ئیسراییلی بۆ سەر بەندەری لازقییە لە سووریا مەحکووم کرد و بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی لە قەڵەم دا؛ هەروەها داوای لە وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە "ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر" بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە.

سەرەوە