دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

کوردستانی

بە بەشداریی شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان، مامۆستا پۆڵا نانەوازادە بە خاک سپێردرا

06/03/2024

 

بە بەشداریی شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان، مامۆستا پۆڵا نانەوازادە بە خاک سپێردرا.

کاتژمێر ١٠ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی 16ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، 6ی مارسی ساڵی 2024ی زایینی، بە بەشداری شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان و سەدان کەس لە دۆستان و ھاواڵانی، تەرمی مامۆستا پۆڵا نانەوازادە تێکۆشەر و شاعیر و ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندییPAK  لە ستۆکهۆڵمی پێتەختی وڵاتی سوئێد، بەخاک سپێردرا.
ڕێوڕەسمەکە بە بڵاو کردنەوەی سرودێکی نیشتمانی مامۆستا پۆڵا کە بە دەنگی خۆی تۆمار کرابوو، دەستی پێکرد. 
دواتر هەرکام لە ھونەرمەندان کاک ناسر ڕەزازی و کاک نەجمەدین غولامی چەند پارچە سرودێکیان پێشکەش کرد. 
لە نێوئاخنی ڕێوڕەسمەکەدا هەر یەک لە بەڕێزان خوشک،هاوژین،کوڕ و کچی کۆچکردوو، چەند وتە و هەڵبەستیان پێشکەش کرد.
بەشی کۆتایی ڕێوڕەسمەکە تەرخان کرابوو بۆ بە ئەمانەت بە خاک سپاردنی تەرمی ڕەوانشاد کاک پۆڵا تا ڕزگاریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گۆڕستانی Heliga korsets kapell i Skogskyrkogården 
    ستۆکھۆڵم. 
پاش بە خاک سپاردن، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای پارتی ئازادیی کوردستان و تاجەگوڵینەی کاک حسەین یەزدانپەنا لە لایان شاندی پارتی ئازادیی کوردستان و  دەیان چەپکە گوڵی دیکەی بەشداران لە سەر گڵکۆی کاک پۆڵا دانران. 
شاندی پارتی ئازادیی کوردستان لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ھەڤاڵی خۆشەویست کاک پۆڵا، بریتیی بوون لە ھەڤاڵ عەلی ئەحمەدی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سەرپەرشتیاری شاندەکە و هەڤاڵ ڕێبوار ئەحمەدزادە بەرپرسی نوێنەرایەتی PAK لە وڵاتی نۆروێژ. 
شاندیPAK لە نزیکەوە چاویان بە بنەماڵە و کەس و کاری بەڕێزی نانەوازادە کەوت و پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان و سەرۆک و سەرکردایەتیی و سەرجەم ڕیزەکانیPAKیان پێشکەش کردن و هاوخەمیان لەگەڵ دەربڕین.

سەرەوە