دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

ڕاگەیەندراو

راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی رۆژی جیهانی 8ی مارس

07/03/2024

 

راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی رۆژی جیهانی 8ی مارس

بە بۆنەی 8ی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ژن پیرۆزبایی لە سەرجەم ژنانی کورد لە گشت پارچەکانی کوردستان دەکەین. 
ئەمساڵ لە کاتێکدا یادی 8ی مارس دەکەینەوە کە خەباتی لە مێژینەی ژن لە بەشێکی بەرچاو لە وڵاتان بە گشتی و لە وڵاتانی دواکەوتووی جیهان بە تایبەتی هێشتا لە پێناو هێنانەدی مافە رەواکانی هەر بەردەوامە. ئێمە لە دەمێکدا ئەم یادە پیرۆز دەکەین کە هێشتا ژنان وەک کاراکتەرێکی سەرەکی و بنەڕەتی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە ژێر گوشار و زەبر و زەنگی کۆمەڵگەی پیاوساڵاری و نەریتسالاریدایە. لەگەڵ ئەوەدا کە هێشتا خەباتی ژنان لەبەردەم زنجیرەیەک ئالەنگاری و بەربەست و کۆسپی هەمەجۆرە و هەمەلایەنەدایە، بەڵام رۆژ لە دوای رۆژ بەرەی ژنانی ئازادیخواز و پیاوانی یەکسانیخواز بۆ هێنانەدی کۆمەڵگەی بەختەوەر و مرۆڤسالار لە بەهێزبوون و گەشە کردندایە. 
ئاواتەخوازین بە ئامادەبوون و بەشداریی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیان و بە تێکۆشانی هاوبەشی ژنان و پیاوانی مرۆڤسالار و یەکسانیخواز، رۆژ بە رۆژ دیاردەی هەموو جۆرەکانی ستەم و هەڵاواردنی رەگەزیی لە گشت کۆمەڵگاکانی مرۆڤایەتی پتر بەرەو کۆتایی و نەمان بچێ.
جێی خۆیەتی کە لەم بۆنەیەدا، ئەو رۆڵ و دەورەی کە ژنی کورد لە پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی لە بەرانبەر پلانی تواندنەوە و ئاسمیلاسیۆنی نەتەوەکەمان لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە، گێڕاویەتی بەوپەڕی بەرزی و بایەخەوە، وەبیر بخەینەوە. ئەگەر ژنی کورد لەم پێناوەدا و لە لایان سیستەمی داگیرکەرییەوە بە رۆح و جەستە قوربانیی داوە، بەقەت ئەوە جێی داخ نییە کە هەر لەو کاتەدا لە لایان کۆمەڵگای خۆیەوە ماف و ئازادییەکانی پێشێلکراوە و دەکرێ.
ژنانی کورد جگە لەوەی بە درێژایی مێژوو شان بەشانی پیاوان لە خەباتدا بوون دژی ستەمی نەتەوایەتی، هاوکات باری قورس و گرانی هەڵاواردنی رەگەزی و داب و نەریتی سواوی کۆمەڵگەشیان لەسەر شان و ئەستۆ بووە. دەوری بەرچاوی ژنان لە راپەڕینی ژینا و خاوەندارێتی لە پرس و بابەتە نەتەوایەتییەکان و لەو پێناوەشدا پێشکەشکردنی قوربانی زۆر و زەوەند، شاهیدی ئەو راستییانەن.
رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا وێڕای خەبات بۆ نەهێشتنی هەر داب و نەریتێکی کۆمەڵایەتی و هەڵگرتنی هەموو هۆکارە سیاسیی و یاسایی و ئابوورییەکان کە بناخەکانی هەڵاواردنی رەگەزیی و خوڵقاندنی توندوتیژیی لە دژی ژن لە خێزان و لە کۆمەڵگەدا پێکدەهێنێ هاوکات بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی مرۆڤسالار کە تیایدا پەسندکراوە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە ماف و ئازادییەکانی ژن بچەسپێنێ تێدەکۆشێ و لە هیچ حەولێکی رەوا  بۆ گەیشتن بە ئامانج و مافە رەواکانی ژنان خۆنابوێرێ.
رێکخراوەکەمان وێڕای بەربەرەکانێ لەگەڵ هەر روانگە و رەفتارێک کە کەسایەتی و کەڕامەت و مافەکانی ژن پێشێل بکا، بەردەوام دەبێت لە حەولدان بۆ خوڵقاندنی دەرفەتی پێویست بۆ پەرەپێدان بە توانا و دەوری ژن لە هەموو ئاستەکاندا.

رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا
8ی مارسی 2024

سەرەوە