دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

مافی مرۆڤ

مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێراندا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا

15/03/2024

مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێراندا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا

مێهران ئەکرەمی، تەمەن ٣٢ساڵان، خەڵکی شاری تێکاب و یەکێ لە دەسبەسەرکراوانی راپەڕینی ژینا، لەژێر ئەشکەنجە و ئازاری هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران شەهیدکرا.
بەگوێرەی راپۆرتی هەنگاو، مێهران لە خەزەڵوەری ٢٧٢٢ک لە رەوتی راپەڕینی ژینادا لە شاری سەقز دەسبەسەرکرا و پاش ناڕوونی چارەنووسی لەوکاتەوە، سێ‌شەممە ٢٣ رەشەمەی ٢٧٢٣ک لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەدا گیانی لەدەست‌دا و پاش دوو رۆژ پێوەندییان بە بنەماڵەکەیان کردووە و ئەم هەواڵەیان پێ راگەیاندوون.
جێگای ئاماژەیە کاتێک بنەماڵەکەی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی مێهران دەڕۆنە بەندیخانەی سەقز، پێیان رادەگەیێنن تەرمی ناوبراو بە مەبەستی توێکاری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی "خومەینی" و لەوێش پێیان رادەگەیێنن بەو مەرجە تەرمەکەیان رادەست دەکەنەوە کە باوکی مێهران نووسراوەیێک واژۆ بکا کە وەڵامی توێکارییەکە ساڵێک دواتر وەربگرێتەوە.

سەرەوە