پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-05-03 دەسبەسەرکرانی ١٤ هاووڵاتیی شنۆ لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە لە کەمتر لە حەوتوویەکدا 2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا
15/07/2020
PAZADIK: رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی كورد! كوردستانیانی نیشتمانپه‌روه‌ر! هاوكات له گه‌ڵ ئه‌و گه‌له‌كۆمه و پیلانگێڕییه هه‌رێمییه‌ی كه ده‌وڵه‌تانی فارس و ترك و عه‌ره‌بی عێڕاق، دژ به نه‌ته‌وه‌كه‌مان به گشتی و هه‌رێم و باشووری كوردستان به تایبه‌تی ده‌یگێڕن؛ تاران، تاوان و جینایه‌تی زیاتر ده‌خوڵقێنێ و كۆشتاری زیندانیانی سیاسیی و كۆڵبه‌ران، په‌ره پێده‌دا. له رۆژانی ١٩و ٢٠ی پووشپه‌ڕدا هێزه‌كانی به‌رفه‌رمانی تاران وتركیا له سنووره‌كانی نێوان رۆژهه‌ڵات و باكووری نیشتمان، پێنج كۆڵبه‌ری كوردیان له خوێن گه‌وزاند. ته‌نیا دوو مانگ پاش ئێعدامی “هیدایه‌ت عه‌بدووڵلا پوور”، مرۆڤكوژه‌كانی تاران، به‌ربه‌یانی ٢٤ی پووشپه‌ڕ، دوو رۆڵه‌ی به‌ندكراوی دیكه‌ی كورد: “دیاكۆ رهسووڵنژراد” و “سابیرشێخ عه‌بدووڵڵا”یان له زیندانی ورمێ به سێداره سپارد. هه‌روه‌ها گیانی ژماره‌یه‌ك زیندانیی دیكه‌ش له‌وانه هه‌ڤاڵی پێشمه‌رگه هۆشمه‌ند عه‌لیپوور، له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئێعدام دان. ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری فارس و ترك و عه‌ربی عێڕاق، وێكڕا و به‌جیا، به كه‌ڵكوه‌رگرتن له دۆخی ناسه‌قامگیری جیهانی و خه‌مساردی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، ناته‌بایی و ناكۆكییه‌كانی نێوان پارت و هێزه كوردستانییه‌كان و نه‌بوونی یه‌كێیتی سیاسیی و له‌شكری نێوان ئه‌و هێزانه، له گشت لایه‌كه‌وه، له جووڵه‌دان بۆداگیركردن، سه‌ركوتكردن، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و چاوترسێن كردنی كورد له گشت پارچه‌كانی نیشتمانی داگیركراومان. له‌م به‌ینه‌دا، ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری ئێران ده‌وری سه‌ره‌كیی ده‌گێڕێ و ناوه‌ندی پیلان و دا‌و و ده‌هۆ نانه‌وه‌یه دژی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی كورد. له‌م هه‌لوومه‌رجه‌دا ئه‌گه‌ر چی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا بێ دۆست نییه و هه‌ركام له تاران و ئه‌نكارا و به‌غدا له ژێر باری كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی و ژێرگوشاری هێندێك ململانێ دان؛ به‌ڵام ئه‌وه جووڵه و هێز و به‌كارهێنانی دروستی هێزی خودی كورد و كوردستانیانه كه ده‌توانێ هاوكێشه‌كان بگۆڕێ و پیلانی داگیركه‌ران تێكبشكێنێ. بۆیه رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و گشت كوردستانیان له ناوخۆ وله ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌بێ بۆ په‌ك خستنی مه‌كینه‌ی كوشتار و په‌لامار و داگیركاریی دوژمنانی كورد هه‌ستن و بجووڵێن. هاوكات پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ركام له پارچه‌كان و گشت كوردستان، ناكۆكیی و ناتهباییهكانیان وه‌لابنێن و رێكاره‌كانی هاوكاری و پلانی به‌رپه‌رچدانه‌وه و تێكشكاندنی په‌لامار و كوشتار و پیلانگێڕی و گه‌له‌كۆمه‌ی تاران و ئه‌نكارا و به‌غدا، دابنێن. پارتی ئازادیی كوردستان داخ و په‌ژاره‌ی خۆی له ئێعدامی لاوانی بێتاوانی كورد “دیاكۆ رهسووڵنژاد” و “سابیرشێخ عه‌بدووڵڵا” و كوشتاری ئه‌و پۆله كۆڵبه‌ره ده‌رده‌بڕێ و خه‌می ئه‌و غه‌در و تاوانانه ده‌خاته سه‌ر ئه‌و رقه پیرۆز و بڕیاره لێبڕاوه‌ی كه ده‌بێ هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی به‌رفه‌رمانی تاران له كوردستان رابماڵرێن و كۆتایی به‌سه‌روه‌ریی ئێران به سه‌ر نیشتمانی داگیركراومان بێ. پارتی ئازادیی كوردستانPAK كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ٢٥ی پووشپه‌ڕی ٢٧٢٠ ك ١٥ی جوولای ٢٠٢٠ ز
دەسبەسەرکرانی ١٤ هاووڵاتیی شنۆ لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە لە کەمتر لە حەوتوویەکدا
هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد
کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران
بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند
سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا