دواین هەواڵ

2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی 2025-07-15 دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.

کوردستانی

حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە

پێش 1 هەفتە

 

حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە

 

لە دوێنێ ئێوارەوە پانتاییەکی زۆر لە سروشتی ئاویەر گڕی تێبەردرا و ژینگەی نیشتمان نووقمی ئاگر و دووکەڵ بوو، ژینگەپارێزانی کوردستان فیداکارانە بە بەهاناوەچوون بۆ دامرکاندنەوەی ئاگرەکە و کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی دوژمن لە سروشت و نیشتمانمان بەریان‌داوە، سەلماندیان پاراستنی دار و بەرد و سروشت و ژینگەی ئەم نیشتمانە بەشێکی دانەبڕاو لە ناسنامەی نەتەوەیی و کوردستانن و بەشێکن لە خەبات و تێکۆشان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەران و پیلانەکانیان.
لە هەڵمەتی کۆنترۆڵکردن و دامرکاندنەوەی ئاگرەکەدا، ژمارەیەک لە رۆڵەکانی نیشتمان برینداربوون و "حەمید مورادی"بەرپرسی رێکخراوی شنەی نەوژین بە سەختیی برینداربوو و پاش چەند سەعات مانەوە لە نەخۆشخانە ئەوڕۆ دڵی مەزنی لەلێدان کەوت و چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستان.
ئازایەتیی ژنان و پیاوانی ژینگەپارێز و فیداکارییان لە رێگای پاراستنی سروشتی نیشتمان و شکستپێهێنانی پیلانگێڕییەکانی دەوڵەتی کۆلۆنیالیستیی ئێران بۆ تێکدان و تەفروتوناکردنی؛ دەرخەری ئەوەن ئەو دەوڵەتە سەرەڕای گرتن، کوشتن، ئێعدام و برسیکردنی کوردستانییان و  پەلاماردانی زیندەوەر و ژینگە و دار و بەردی کوردستانیش ناتوانێ ئەم نیشتمان و نەتەوە بەچۆکدابێنێ.
پاشنیوەڕۆی ئەوڕۆ، تەرمی شەهیدی پاراستی ژینگەی نیشتمان "حەمید مورادی" لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدیی سنە ئەسپەردەی خاک دەکرێ؛  و  داواکاریین کوردستانییان، دڵسۆزان و فیداکارانی پاراستنی نیشتمان بەتەنیا جێنەهێڵن و بە وتنەوەی دروشم و سروودی نەتەوەیی و سروودی "خوایە وەتەن ئاوا کەی"  شەهیدی ژینگە، رەوانەی دوا مەنزڵگەی بکەن.
پارتی ئازادیی کوردستان
٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ ک
٢٥ی ژوولای ٢٠٢٥ ز


https://t.me/pazadik_pak

 

سەرەوە