دواین هەواڵ

2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی 2025-07-15 دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.

ڕاگەیەندراو

ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە

پێش 1 هەفتە

ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران
ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ک، ژنان و پیاوانی بە هەڵوێستی کوردستانیی شاری سنەی خوێن و بەرخۆدان، ئەسپەردەکردنی شەهیدی ژینگە «حەمید مورادی»یان لە گەڵ دەنگ ھەڵبڕین دژی داگیرکەری ئێرانی ئاوێتە کرد و بە دروشمگەلی وەک «داگیرکەری ئێرانیی، قاتڵی رۆڵەمانی»،«ژین و ژینگەی کوردستان، سووتاوی دەستی ئێران»،«هەتا کوردێ بمێنێ، کوردستانیش دەمێنێ»و «ھێزی سپای سەرمایە تاوانبارە لەم کارە» و خوێندنی سروودی نەتەوەیی، جارێکی دیکەش خاوەندارییەتیان لە ژینگەی بەر ھێرشکەوتووی دەستی ئیستیعماری ئێرانی و شەھیدانی بەرەنگاریی و  پاراستنیان کرد.
دروشمەکانی ئەو ڕێپێوانە ھێمای ڕوونی بەرزیی وشیاریی نەتەوەیی و تێگەیشتن لە پرسی سەرەکیی کوردستان و ناسینی جۆری پێوەندیی نێوان تاران و کوردستان وەک پێوەندیی نێوان  داگیرکەر و داگیرکراوە. ئەو دروشمانە پێگەیشتوویی ناسیۆنالیزمی رزگارییدەری کوردستانی و تێگەیشتن لە پێویستیی هەڵتەکاندنی بنەغەکانی دەوڵەت-نەتەوەی ئێران و دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەریی نەتەوەیی، کە پارتی ئازادیی کوردستانPAK سێ دەیەیە ڕچەشکێن و پێشەنگییەتی؛ پیشان دەدەن.
شەکاوە بێ ئاڵای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان
سەرکەوێ خەباتی ڕزگارییخوازیی نەتەوەیی کوردستان

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ ک
٢٥ ی ژوولای ٢٧٢٥ ز

سەرەوە